ناوی پەرتووک: سۆشیال پیستیمۆلۆجی ناوی نووسەر: ساماڵ مانیی بابەت: ئەفسانە ژمارەی لاپەڕە: ٣٠٣ ” ‘”ههگبەی زانین’ پانتایی مەسەلەی زانین و کێشەو گرفتهکانی دهردهخات و نهخشهیهک بۆ زانین پێکدەهێنێت، خوێندن و دیبەیتی فەلسەفەی ئەکادیمی لە ئاستی زانکۆکانی بەریتانیـا و ئەمریکا و ئەورووپا دەگەیەنێتە بەردەستی خوێندەری کورد لە ناو مالەکانی خۆیاندا و لە زانکۆکانی کوردستاندا. باسەکانی کورت و پوختن و بە زمانێکی ڕوون نووسراون، لە ناوەرۆکی تێز و ئاڕگومێنتە فەلسەفییەکانی کەم نەکردووەتەوە و ئاسی بەرزی فەلسەفەی ئەکادیمی پاراستووە. سەرچاوەیەکی فەلسەفەیە هەم بۆ خوێندکاری فرلسرفری ەکادیمی لەسەر ئاستی زانکۆکاکن هەم بۆ هەر کەسێک لە ماڵەوە بیەوێت وەک کۆرسێک لە بواری فەلسەفەدا لەسەر ‘زانین’ بخوێنێتەوە. ههگبەی زانین”م بە جۆرێک نووسیوه که: (١) زۆر پێویست بووە نەکات خوێنەر پێشینەی ئەکادیمی فەلسەفی هەبێت بۆ ئەوەی لێی تێبگات. (٢)…
