ناوی کتێب/ژن بەباوەڕێکی پۆڵایینەوە ناوی نوسەر/ شیرین جیهانی ژمارەی لاپەڕە/٣٥٠ ئەوەی کەلەم کتێبەدا دەیخوێنیتەوە کورتەیەک لە ژیاننامەو ئاسەواری ژمارەیەک لەژنانی...
زیاتر بخوێنەوە
ناگیهان ئاکارسەل لە ساڵی ١٩٧٦ لە گوندی خێلیکانی سەر بە شارۆچکەی گولیازی شاری کۆنیای تورکیا لە دایکبووە. تەمەنی منداڵی لە سروشت و دەشتە فراوانەکانی گوند-دا بەسەربرد، بۆیە هەمیشە باسی لە یادگاریی و بەسەرهاتەکانی کردووە، لە وتەکانیدا ئازادیی و جوانییەکانی سروشت هەستی پێدەکرا، لە منداڵیدا زۆر تامەزرۆی چیرۆکەکانی ژنانی کردووە، هەرچەندە ژیانی لە کۆمەڵگەیەکی باوکسالاردا بوو، بەڵام پەیوەندیی لەگەڵ باوکی هاوڕێیانە بووە.