ناوی پەرتوک: کازیوەی خومار
ناوی نوسەر: فەتانەی حاجی سەید جەوادی(پەروین)
ناوی وەرگێڕ: سەیرانی رەحیمی
بابەت: ڕۆما
ژمارەی لاپەڕە:٣٩٠
بەهار بوو سودابە گیان، بەهار. ئەی نەفرەت لەو بەهارەی کە من هێشتا ئەویندارم، سەراتاکانی دەسەڵاتی ڕەزاشا بوو، هەر ئەوەندە دەزانم کە چەند ساڵانێک لە تاج دانانەکەی تێدەپەڕی، چەند ساڵ، چوار ساڵ؟ پێنج ساڵا؟ سا ساڵا؟ نازانم.
لە من مەپرسە کەی قاجاڕ رۆشتوو کەی رەزا شا هات، دەنگەدەنگ، تەقوتۆق بوو، باس، باسی ڕۆشتنی قاجار بوو، باسی سەردار سێپە بوو، باسی تاج لەسەرکردنی رەزاشا بوو، بەڵام من نازانم، دەتگوت لەم جیهانەدا نیم، لە جیهانێکی تردا بووم، ئەوەی کە دڵم دەیهەویست هەر ئەوەم لەبیر ماوە.

