ناوی پەرتووک: ئاشنا بوون بە کارل ماکس
ئامادەکردنی: کۆمەڵێک نووسەر
بابەت: فیکری
ژمارەی لاپەڕە: ١١٣
“پرۆژەی چاپکردنی (١٠٠) نامیلکەی فکری و فەلسەفی پرۆژەی دەزگای ئایدیایە بۆ لێکۆڵینەوە و قوەرگێڕانی فکری، فەلسەفی کە بەدرێژایی ١١ ساڵی تەمەنی ئەم گۆڤارە کاری لەسەر کردوون، بۆیە بە ئەرکێکی گرنگی مێژووی زانی کە ئەم هەنگاوە گرنگە بنێت. ئەم پرۆژەیە کە دەزگای ئایدیا ئەنجامی دەدات، یەکێکە لەو پرۆژە دانسقانەی لە بواری فکر و فەلسەفەدا بە ئەنجام دەگەیەنرێت، چونکە تاوەکو ئەمڕۆ کتێبخانەی کوردی لەم لایەنەدا بۆشایی زۆری هەیە، هەر لەبەر ئەم خاڵەش پرۆژەکەمان لە فەلسەفی یۆنان، لە سوقرات و ئەفلاتوونەوە دەستپێدەکات تاوەکو ناساندن و ئاشنابوون بە بیر و فەلسەفەی فەیلەسوفان و بیرمەندانی سەردەمی هاوچەرخ، هەروەها ئەوەی ئەم پرۆژەیەی کردتووەتە هەنگاوێکی هەنووکەیی، لەلایەک ناساندنی بیرو فەلسەفەی ئەم بیرمەندە و فەیلەسوفانەیە، لەلایەکی تریشەوە ناساندنی ئەو شەپۆل و گۆڕانکارییە بیرییانەیە کە لەگەڵ پێشکەوتنی کۆمەڵگەدادێنە ئاراوە و لەگەڵ خواستی قۆناغەکەدا گووزەر دەکەن، بۆیە ئەم پرۆژەیە هۆکارێکی گرنگی ناساندن و دەرخستنی دەریچە گۆڕاوەکانی ژیان و ئەو پرسانەیە کە فەلسەفە لە بارەی ژیان و بوونەوە دەیانکات، ئەمەش بۆ ئەوەی نوێکارێکی گرنگ و ئەرکێکی پیرۆزە.
ئەم پرۆژە(١٠٠) نامیلکەیە و پێشتریش(٢٥) نامیلکەی هاوشێوە چاپ و بلاوکراونەتەوە، لە داهاتووشدا پرۆژەکە بەردەوام دەبێت.”

