ناوی پەرتوک: چی لەبارەی ژنەوە
ناوی نوسەر: شیرین تاهیر
بابەت: دیدار و وتوێژ
ژمارەی لاپەڕە:١٨٩
“یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی ژنی کورد نامۆبوونییەتی بە خۆی، کە بەبێ ئیرادەی خۆی ئەمەی بەسەردا سەپێندراوە، ژن بە ئێستاشەوە کە ئەو هەموو ژاوەژاوە هەیە لە ئەقڵییەتی تاکی کوردا، هەبوونێک نییە کە بە هزری هۆشیارییانە پێشەنگایەتی بکات، تاکو ئێستاش لە ناوەوەدا ئەقڵێکی تەواو لاواز و دەستەمۆ و سەپێندراو حوکمی ئەکات، لەناو نا ئاگایی نەزمێکدا نقووم بووە پێویستی بە پێداچوونەوەی کەرەستە ئاڵۆزەکانی ئەقڵ و بیرکردنەوەی ژن پێویستن، دەبیت بە سەیدایی و موبتەلابوونی رۆشنبیرییەوە پیشوازی لە مەعریفەی ژنبوون بکات لە دیدگای انترۆپۆلۆژیشەوە دەبێت خۆی بناسێت، جگە لەوەش رەگ و ریشەی خەسڵەت و کارکردن و هێزی بوونیادیانەی خۆی ئەزموون بکات.”

پۆستی پێشوو
ئەفسونی ئەدەب
