لەیلا قاسم

لەیلا قاسم

لەیلا قاسم؛ نیشانەی خەبات و بوێریی ژنێکی کورد لەیلا قاسم یەکێکە لە ناسراوترین کچە چالاکە سیاسییەکانی مێژووی هاوچەرخی کورد، کە ناوی بە خەبات بۆ ماف و ئازادیی گەلی کورد و بە بوێری لەبەرامبەر ڕژێمی بەعسی عێراقدا بەستراوەتەوە. ئەو ساڵی ١٩٥٢ لە ناوچەی خانەقین لەدایک بووە و خوێندنی سەرەتایی و دوانەوەندی خۆی هەر لەو شارەدا تەواو کردووە، دواتریش لە بەشی کۆمەڵناسی کۆلیژی ئادابی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە. خوێندن لە بواری کۆمەڵناسیدا وای کردبوو کە لە نزیکەوە لە کێشە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی کۆمەڵگەی کورد تێبگات و بەشداریی زیاتر لە چالاکییە سیاسییەکاندا بکات و ببێ بە ژنێکی شۆرشگێر….