فەتانەی وەلیدی؛ دەنگێک لە یادەوەریی مۆسیقای کوردی فەتانەی وەلیدی، گۆرانیبێژی ناسراوی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ساڵی ١٩٥٣ لە شاری سنە لەدایک بوو و لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ لە هەمان شار کۆچی دوایی کردووە. ئەو لە بنەماڵەیەکی هونەردۆست و مۆسیقادۆست گەورە بوو و لە منداڵییەوە تێکەڵی جیهانی ئاواز و مۆسیقا بوو. فەتانە لە تەمەنی حەوت ساڵیدا دەستی بە گۆرانیوتن کرد و بە یارمەتیی حەسەن کامکار و باوکی، محەممەد شەریف وەلیدی، هەنگاوی یەکەمی لە ڕێگای مۆسیقا نا. دواتر خوێندنی مۆسیقای لە خوێندنگەی باڵای مۆسیقا لە تاران بەردەوام کرد و لە ساڵانی حەفتاکاندا بوو بە یەکێک لە دەنگە ناسراوەکانی ڕادیۆی سنە و ڕادیۆی کوردیی کرماشان. لە سەردەمێکدا کە کۆمەڵگەی کوردی، بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێشتا بە ئاسانی گۆرانی وتنی ژنان قبوڵ نەدەکرد، فەتانە هەنگاوێکی بوێرانەی نا. ئەو نەک تەنها دەنگێکی خۆش و جیاوازی هەبوو، بەڵکو بە بوونی خۆی لە مەیدانی مۆسیقا سنوورێکی کۆمەڵایەتیی شکاند. فەتانە نزیکەی ٥٦ گۆرانی لە ڕادیۆی سنە و ڕادیۆی کوردیی کرماشان تۆمار کرد، بەڵام لە ئێستادا تەنها ئەلبوومێکی بە ناوی «بولبول» بەردەستە. ئەم بەڵگەیە، لەگەڵ یادەوەرییەکانی هاونەسلەکانی، دەریدەخات کە فەتانە بەشێکی گرنگی لە مێژووی گۆرانیی کوردیی ڕۆژهەڵات پێک هێناوە. ژیانی هونەری فەتانە درێژ نەبوو….
هاوپۆل: ژیاننامەی ژنان
مەستوورەی ئەردەڵان؛ ژیان، ئەدەب و میراتی مێژوویی مەستوورەی ئەردەڵان، کە ناوی تەواوی ماه شەرەف خانم بووە و بە نازناوی «مەستوورە» ناسراوە، یەکێکە لە دیارترین ژنانی کورد لە مێژووی ئەدەب و مێژوونووسی سەدەی نۆزدەهەم. ئەو لە ساڵی ١٨٠٤ لە شاری سنە،…
لەیلا قاسم؛ نیشانەی خەبات و بوێریی ژنێکی کورد لەیلا قاسم یەکێکە لە ناسراوترین کچە چالاکە سیاسییەکانی مێژووی هاوچەرخی کورد، کە ناوی بە خەبات بۆ ماف و ئازادیی گەلی کورد و بە بوێری لەبەرامبەر ڕژێمی بەعسی عێراقدا بەستراوەتەوە. ئەو ساڵی ١٩٥٢ لە ناوچەی خانەقین لەدایک بووە و خوێندنی سەرەتایی و دوانەوەندی خۆی هەر لەو شارەدا تەواو کردووە، دواتریش لە بەشی کۆمەڵناسی کۆلیژی ئادابی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە. خوێندن لە بواری کۆمەڵناسیدا وای کردبوو کە لە نزیکەوە لە کێشە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی کۆمەڵگەی کورد تێبگات و بەشداریی زیاتر لە چالاکییە سیاسییەکاندا بکات و ببێ بە ژنێکی شۆرشگێر….
هونەرمەند مزگین ساڵی ١٩٦٢ لە گوندی بلەیدەر سەربە ئێلح لەدایکبوو، پێش کودەتای ساڵی ١٩٨٠ بەشداری تێکۆشانی ئازادیی کوردستان بوو، لە ئێلح ئەو کاتە بزووتنەوە و سەندیکا کرێکارییەکان خەباتێکی بەهێزیان بەڕێوەدەبرد، لەوکاتەشدا هەریەک لە مەزڵوم دۆغان و مەعسوم کۆرکماز، یەکێک لە…
مریەم خان (١٩٠٤- ١٩٤٩) گۆرانیبێژی کوردی لەدایکبووی بۆتانە. مریەم خان (مێرەم خان) یەکەمین ژنە گۆرانیبێژی کوردە کە گۆرانییەکانی لەسەر قەوان یان گرامافۆن تۆمار کراوە. مریەم کچی موحەممەدی کوڕی ئەحمەدی بۆتانی ناسراو بە مریەم خان لە ساڵی ١٩٠٤دا لە گوندی دێرگولی…
ژیلا حوسێنی لە ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٦٤ لە شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بنەماڵەیەکی ئایینی و نیشتمانپەروەر، هونەر دۆست و ڕۆشنبیردا له دایک بووە. هەر لە تەمەنێکی بچووکەوە بەهرەی ژیلا بووەتە جێگای سەرنجی مامۆستایانی وێژە و ڕۆڵیان لە هاندان و…
حەپسە خان کچی مەعرووف بەرزنجی و نەوەی کاک ئەحمەدی شێخ و لە ساڵی 1891دا لە سلێمانی ھاتۆتە دنیاوە. مەعرووف بەرزنجی باوکی «نەقیب» بووە. ئەم پلەی نەقیبی یەشی لەلایەن حکومەتی عوسمانییەوە پێبەخشراوە بەو ھۆیەوە کە نوێنەری سادات و شێخان بووە. حەپسەخانی…
پڕۆفیسۆر پاکیزە لە ڕێکەوتی ٨/٤/١٩٢٤ لە شاری سلێمانی لە ڕۆژی بۆمببارانکردنی شاردا کە خەڵکەکە چۆلیان کردبوو، لە ئەشکەوتی سوورداش لەدایک بووە. خوێندنی سەرەتایی لە 1931-1937ز. لە شاری سلێمانی بە زمانی کوردی تەواوکردووە. لە ساڵی 1929ز. لەگەڵ کچ و کوڕانی شارەکەی بۆ حوجرەی مەلا ئامینە…
ئامینە محەمەد سەعید بەروخی لە ساڵی ١٩٣٠ لە گوندی بەروخ، لە ناحیەی ڕوباروک لە پارێزگای هەکاری لە باشووری کوردستانی باکور لەدایک بووە. دوای شۆڕشی یەکەمی بارزان لە ساڵی ١٩٣٢، ئەو لەگەڵ خێزانەکەی ناچار بوون کۆچ بکەن بۆ باشووری کوردستان و…
ئەحلام مەنسوور لە ساڵی (١٩٥١) لەدایک بووە و لە ساڵی (١٩٥٦) دەخرێتە بەر خوێندن و لە ساڵی (١٩٦٢) قۆناغی سەرەتایی و ساڵی (١٩٧٠) قۆناغی ناوەندیی و ئامادەیی لە (خانەقین) تەواو کرد و هەر لەم دەمەیشدا بوو بە ئەندامی حزبی شیوعیی…
