ئامینە محەمەد سەعید بەروخی لە ساڵی ١٩٣٠ لە گوندی بەروخ، لە ناحیەی ڕوباروک لە پارێزگای هەکاری لە باشووری کوردستانی باکور لەدایک بووە. دوای شۆڕشی یەکەمی بارزان لە ساڵی ١٩٣٢، ئەو لەگەڵ خێزانەکەی ناچار بوون کۆچ بکەن بۆ باشووری کوردستان و لە گوندی خالۆنە لە ناحیەی شێروان مەزنی لە پارێزگای هەولێرنیشتەجێ بوون. هاوسەری ئامینە ناوی ناجی بەگ شێخ عومەر بووە، پاشان پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە و بووە بە پێشمەرگە لە ژێر فرمانی براکەی خۆی دا بووە کە ناوی حاجی بەروخی بووە.
ئامینە محەمەد سەعید بەروخی بە دڵ پشتگیری لە پێشمەرگەکان دەکرد لەگەڵ هاوسەری لە شێروان مەزنی، بە دەستەکانی خۆی نان و خواردنیانیان بۆ ئامادە دەکردن. بەهۆی شەڕ و کێشەکانیش، بەردەوام هەموو کات لە خزمەتی پێشمەرگەکاندا بوو. لە ٤ی مەی ١٩٦٦، هاوسەری (ناجی بەگ ) لە شەڕی شاخی زۆزک لە ناحیەی دیانە شەهید بوو.
دوای شەهیدبوونی هاوسەری، ئامینە بەردەوام بوو لە یارمەتیدانی هێزەکانی پێشمەرگە. لە ساڵی ١٩٧٥، دوای شکستهێنانی شۆڕشی ئەیلوول، ناچار بوو هەڵبێت بۆ ئێران. لە سەرەتادا لە کۆمەڵگەی زێوە نیشتەجێ بوو، پاشان ڕۆشتە کەمپی پەنابەری جەهرۆم لە پارێزگای فارس و لە دوایدا بۆ تەورێز. لە ساڵی ١٩٧٩، دوای کۆتایی هاتنی ڕژێمی شا و جێگیربونی کۆماری ئیسلامی ، ئامینە گەڕایەوە بۆ کۆمەڵگەی زێوە و لەوێ ژیانی بەسەر برد.
هەروەها، دوو کوڕی خۆی، مەمەند و ڕەشید، ناردنە ڕیزەکانی پێشمەرگە بۆ پاراستنی خەڵک و وڵات. ئەوانیش گەڕانەوە بۆ باشووری کوردستان بۆ بەردەوامبوون لە شەڕ لەگەڵ حاجی بەروخی دا. لەو کاتەدا، ئامینە لە کۆمەڵگەی زێوە ماوە لەگەڵ سێ منداڵی تری ونەوەکانی و ژنی کوڕەکانی دەژیا. لە ٩ی حوزەیرانی ١٩٨٥، فڕۆکەی رژیمی عێراق کۆمەڵگەی زێوەی بۆمباران کرد. ئەو هێرشە بوو بە هۆی برینداربونی شەش لە نەوەکانی بوکەکەی هاوسەری ڕەشید هاوسەری مەمەند و دوو نێوەی تر. هەروەها، لە ساڵی ١٩٨٨، کوڕی مەمەند شەهید بوو لە شەڕی خاكورك.
لە ساڵی ١٩٩٣، ئامینە محەمەد سەعید بەروخی گەڕایەوە بۆ باشووری کوردستان، کە لەوێ خانووی خۆی دامەزراند لە پێرمام و سۆران. گەڕانەوەی ئەوە بووە سیمبولێکی گرنگی بەردەوامی و بەهێزبوون دوای ساڵانێک لە هەڵاتن و شەڕ.

