فەتانەی وەلیدی

فەتانەی وەلیدی

فەتانەی وەلیدی؛ دەنگێک لە یادەوەریی مۆسیقای کوردی فەتانەی وەلیدی، گۆرانیبێژی ناسراوی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ساڵی ١٩٥٣ لە شاری سنە لەدایک بوو و لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ لە هەمان شار کۆچی دوایی کردووە. ئەو لە بنەماڵەیەکی هونەردۆست و مۆسیقادۆست گەورە بوو و لە منداڵییەوە تێکەڵی جیهانی ئاواز و مۆسیقا بوو. فەتانە لە تەمەنی حەوت ساڵیدا دەستی بە گۆرانیوتن کرد و بە یارمەتیی حەسەن کامکار و باوکی، محەممەد شەریف وەلیدی، هەنگاوی یەکەمی لە ڕێگای مۆسیقا نا. دواتر خوێندنی مۆسیقای لە خوێندنگەی باڵای مۆسیقا لە تاران بەردەوام کرد و لە ساڵانی حەفتاکاندا بوو بە یەکێک لە دەنگە ناسراوەکانی ڕادیۆی سنە و ڕادیۆی کوردیی کرماشان. لە سەردەمێکدا کە کۆمەڵگەی کوردی، بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێشتا بە ئاسانی گۆرانی وتنی ژنان قبوڵ نەدەکرد، فەتانە هەنگاوێکی بوێرانەی نا. ئەو نەک تەنها دەنگێکی خۆش و جیاوازی هەبوو، بەڵکو بە بوونی خۆی لە مەیدانی مۆسیقا سنوورێکی کۆمەڵایەتیی شکاند. فەتانە نزیکەی ٥٦ گۆرانی لە ڕادیۆی سنە و ڕادیۆی کوردیی کرماشان تۆمار کرد، بەڵام لە ئێستادا تەنها ئەلبوومێکی بە ناوی «بولبول» بەردەستە. ئەم بەڵگەیە، لەگەڵ یادەوەرییەکانی هاونەسلەکانی، دەریدەخات کە فەتانە بەشێکی گرنگی لە مێژووی گۆرانیی کوردیی ڕۆژهەڵات پێک هێناوە. ژیانی هونەری فەتانە درێژ نەبوو….