پیستیمۆلۆجی کلاسیک

ناوی پەرتووک: پیستیمۆلۆجی کلاسیک

ناوی نووسەر: ساماڵ مانیی

بابەت: فەلسەفە

ژمارەی لاپەڕە: ٣٨٢

” ‘هه‌گبەی زانین’ پانتایی مەسەلەی زانین و کێشەو گرفته‌کانی ده‌رده‌خات و نه‌خشه‌یه‌ک بۆ زانین پێکدەهێنێت، خوێندن و دیبەیتی فەلسەفەی ئەکادیمی لە ئاستی زانکۆکانی بەریتانیـا و ئەمریکا و ئەورووپا دەگەیەنێتە بەردەستی خوێندەری کورد لە ناو مالەکانی خۆیاندا و لە زانکۆکانیکوردستاندا.. باسەکانی کورت و پوختن و بە زمانێکی ڕوون نووسراون، لە ناوەرۆکی تێز و ئاڕگومێنتە فەلسەفییەکانی کەم نەکردووەتەوە و ئاسی بەرزی فەلسەفەی ئەکادیمی پاراستووە. سەرچاوەیەکی فەلسەفەیە هەم بۆ خوێندکاری فرلسرفری ەکادیمی لەسەر ئاستی زانکۆکاکن هەم بۆ هەر کەسێک لە ماڵەوە بیەوێت وەک کۆرسێک لە بواری فەلسەفەدا لەسەر ‘زانین’ بخوێنێتەوە.

هه‌گبەی زانین”م بە جۆرێک نووسیوه‌ که:

(١) زۆر پێویست بووە نەکات خوێنەر پێشینەی ئەکادیمی فەلسەفی هەبێت بۆ ئەوەی لێی تێبگات.

(٢) لە ئاسی ناوەرۆکی ئاڕگومێنتەکان کەم نەکراوەتەوە، بۆ ئەوەی تێر و تەسەل بێت وەک سەرچاو و سودبەخش بێت لە توێژینەوەی وەک سەرچاوە و سەرودەخش بێت لە توێژینەوەی هەرسێ بەشەکەی فەلسەفەدا؛ فەلسەفەی زانست و لۆجیک/میتۆدۆلۆجی و لە پەسیمۆلۆجیدا. هەروەهاش تا سەرچاوەیەکی بەسوود بێت لە ناو سەرچاوەکانیتردا لە پلە جیاوازەکانی خوێندنی فەلسەفە لە زانکۆکاندا.

(٣) لە نووسینی هەگبەی زانیندا ئەوەم ڕەچاو کردووە کە خوێنەری فەلسەفی جیدی هەن لە دەرەووی دەزگا ئەکادیمییەکان و زانکۆکاندا، ئەمانە ڕۆشنبیرن و لای من زۆر گرنگن لە کۆمەڵگەی کوردیدا. هەروەک ئەکادیمیەکان، ئەمانە لە هەوڵی تێگەشتندا دەخوێننەوە، لەبەر ئەوان هەوڵمداوە بەجۆرێک هەگبەی زانین بنوسم و دەربرینەکانم بخەمەڕوو، کەمتر بچمە ناو تەکنیکالەتییەوە.”

گەڕانەوە بۆ سەرەوە