ناوی پەرتووک: دەریایەک لە وشە
ئامادەکردن: خالید عەبدوولکەریم حەمەلاو
بابەت: هەڤپەیڤین لەگەڵ مهاباد قەرەداغی
ژمارەی لاپەڕە:٢٢٣
“مەهاباد قەرەداغی: فێمەنیزم ڕوانگەیەکە بۆ جیهانبینی بە چاویلکەیەکی مرۆڤ سالاری و رەجاوکردنی نرخ و بایەخی سروشتی مرۆڤ بەبێ هەڵاواردن و جیاکاری لەسەر بناغەی توخمی نێر و مێ.
فێمەنیزم فەلسەفەی هاوسەنگییە لە ئەنجامی ئەو ناهاوسەنگییەدا هاتۆتە کایەوە کە مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە و توخمی نێر و مێی لەیەکتر دابڕیوە و نرخی جیاوازی مرۆڤانەی لەسەر هەریەکەیان داناوە و بەهۆیەوە کێشەیەکی قوڵ و گشتگیر دروستبووە و هەموو ئاست و بوارەکانی ژیانی کۆمەلگەکانی مرۆڤایەتی گرتووەتەوە و کلتوور و سیستەمێکی داهێناوە کە بە کەلتوور و سیستەمی باوکسالاری ناوزەدمان کردووە تیایدا مرۆڤەکان یەکتری دەچەوسێننەوە.”

پۆستی پێشوو
ئەزموون و داهێنان
