ناوی پەرتووک: ئاشنابوون بە مارکس، بەرگی شەشەم
ناوی وەرگێڕ: کۆمەڵێک نووسەر
بابەت: فیکری
ژمارەی لاپەڕە: ١١٣
” پڕۆژەی چاپکردنی ١٠٠ نامیلکەی فکری و فەلسەفی پرۆژەی دەزگای ئایدیایە بۆ لێکۆڵینەوە و وەرگێنڕانی فکری، فەلسەفی کە بە درێژایی ١١ ساڵی تەمەنی ئەم گۆڤارە کاری لەسەر کردوون، بۆیە بە ئەرکێکی گرنگی مێژوو زانی کە ئەم هەنگاوە گرنگە بنێت. ئەم پرۆژەیە کە دەزگای ئایدیا ئەنجامی دەدات، یەکێکە لەو پرۆژە دانسقانەی لە بواری فکر و فەلسەفەدا بە ئەنجام دەگەیەنرێت، چونکە تاوەکو ئەمرۆ کتێبخانەی کوردی لەم لایەنەدا بۆشایی زۆری هەیە، هەر لەبەر ئەم خاڵەش پڕۆژەکەمان لە فەلسەفەی یۆنان، لە سوقرات و ئەفلاتووەوە دەستپێدەکات تاوەکو ناساندن و ئاشنابوو بە بیر و فەلسەفەی فەیلەسووفان و بیرمەندانی سەردەمی هاوچەرخ، هەروەها ئەوەی ئەم پرۆژەیەی کردوەتە هەنگاوێکی هەنوکەیی لە لایەک ناساندنی بیر و فەلسەفەی یەم بیرمەندو فەیلەسوفانەیە، لەلایەکی تریشەوە ناساندنی ئەو شەپۆل و گۆڕانکارییە بیتییانەیە کە لەگەڵ پێشکەوتنی کۆمەڵگادا دێنە ئاراوە و لەگەڵ خواستی قۆناغەکەدا گووزەر دەکەن، بۆیە ئەم پرۆژەیە هۆکارێکی گرنگی ناساند و دەرخستنی دەریچە گۆراوکانی ژیان و ئەو پرسانەیە کە فەلسەفە لەبارەی ژیان و بوونەوە دەیانکات، ئەمەش بۆ نەوەی نوێ کارێکی گرنگ و ئەرکێکی پیرۆزە. ئەم پرۆژە ١٠٠ نامیلکەیە و پێشتریش ٢٥ نامیلکەی هاوشێوە چاپ و بلاوکراونەتەوە، لە داهاتوشدا پرۆژەکە بەردەوام دەبێت

