ناوی پەرتووک: سەما لەگەڵ گورگە بۆرەکاندا
ناوی نووسەر: ستران عەبدوڵا
ژمارەی لاپەڕە:٢٧٧
“وەک دوژمنی گەل قسە دەکەم، وەک ئەو دوژمنی گەلەی شانۆکاری نەرویجی ئەپسن باسی لێوە کرد. با خەڵک وابزانێ لەم نووسینەدا وەک دوژمنی گەل دەرکەوم. بەلام لەم حاڵەدا دەبێ بە تەوسەوە وەک ف.ئە. لەنین بڵێم ئەی دۆستەکانی گەل کامانەن؟
با دوژمنی گەل بم مادام دوژمنی گەل لە شانۆی ئەپسندا گوێ بە رەوتی باوی قسەکردنی ناو خەڵکی نادات و گالیلۆئاسا هەردەبێ بڵێ: بەلام هەر دەخولیتەوە.
دۆستی راستەقینەی گەل ئەوەیە بیگرێنێ، پەستی بکات. نەک بە روویدا پێبکەنێت تا بەخۆمان نەزانیوە ئەو نەختە قەوارەی هەشمانە لەدەستی بدەین.
کوردایەتی راستەقینە، دۆست و برای راستی گووتنە: راستی ئەمەیە دونیای سەردەم بەحاڵ جێی سیاسەتی راست و دروستی تێدا دەبێتەوە، ئینجا وەرە سیاسەتی هەڵگرتنی چەند گندۆرەی تێدا سەروەر بکە.
حیەف بۆ ئەوانەی کوردایەتی کوردایەتی ئەوەیە میلەتەکەت دەکەن بە برای دیماگۆجی و جۆشوخرۆشی بێبنەما. کوردایەتی ئەوەیە میلەتەکەت فەلاکەت نەدەی . ئەگەر قەراریسە خوێنی لاوەکانمان مەهیسە خەلاتی سیاسەت بی دەبا لە نەبەردی ڕاستەقینەدا ئەو خوێنە خەرج بکەین. وەک دوژمنی گەل قسەم کرد و دەشزانم وتاری سیاسی وەک شعر وایە: هەیە بۆ چەپلە و ئافەرین دەنوسی و هەشە بۆ زەمەنیکی دوور و درێژ.

