ناوی پەرتووک: سەراب
ناوی نووسەر: هاوار محەمەد
بابەت: فیکر
ژمارەی لاپەرە:٣٢٠
“ئێمە چەمکی ‘سەراب’مان وەک هاومانەیەکی زڕە وێنە لەوپەڕی وەهمیبوونیدا بەکارهێناوە، ئەمەیس بە دوو ئامانج: یەکەمیان پیشاندانی مێینەیی ‘زڕەوێنە’یە کە لە واتای وشەی سەرابدا بە زەقی دیارە : واتا ئیتیمیلۆژییەکەشی لە زمانی لاتینی و فەرەنسی و ئەڵمانیشدا ئەو مێینەی کە لەسەر ئاوی دەریا لە دایکبووە’یە کە دواجار ناوی خوادابانووی چارەنووسی لێ نراوە. کەواتە لەم بارەدا واتا بنەڕەتییەکەی سەراب لە ئوستورەیەکی ژنانەوە وەرگیراوە: ئەو پەرییە شۆخ وشەنگەی کە وەک لەسەر رووی ئاو بێت، دەردەکەوێت و جارەنووسی موسافیران دیاریی دەکات. دووەمیان نزیککردنەوەی مانای زڕەوێنەیە لە ئەدەبیاتی کوردییەوە، بەتایبەتی لە شیعری کلاسیکمان و دیارترین نموونەیش شیئرەکەی مەحوییە کە لێرەو لەوێ ناوی ‘سەرابستان’ی لێ نراوە: دنیا وەک سەرابێکی بە بریق وباق بۆ رێبوارە کاتییەکانی.”

