لە فیمینیزمەوە تاهیومانیزم

ناوی پەرتوک/لە فیمینیزمەوە تاهیومانیزم

ناوی نوسەر/مەهاباد قەرەداغی

ئامادەکردنی/خالید عبدولکەریم حەمەلاو

دواندنی ئەهلی قەڵەم لەپانتایی ڕێ وناکبیری وڵاتی ئێمەدا هێشتا نەیتوانیوە ببێتە دیاردەیەکی مەعریفی بەرچاو بۆبەرهەمهێنانی پرۆژەی ئاڵگۆڕی مەعربفی لەلایەن خودان فیکرو قەڵەمەکانەوە بۆ خوێنەر کاتێک سەیری کتێبخانەی  ئەو میللەتانەی کەلەفەرهەنگدا دەوڵەمەندن دەکەین، دەبینین پڕیەتی لە پرۆژەی ئاڵوگۆڕی مەعریفی ئەو پرۆژانە یارمەتی وەبەرهێنانی هۆشیارییەکی زانستی دەدەن و هەرتاکێکی کۆمەڵگە والێدەکەن تاکڕەوانە نەڕ انێتە جیهان بەڵکو بەهرە لەدنیا بینییە جیاوازەکان وەربگرێت و دیدێکی ڕەنگینی هەبێت بۆ ژیان نەک دیدێکی سادەو ڕەش و سپی، کە ئەم دیدەی دووەمیان لەئەنجامی تەنگژەی دیموکراسییەوە دێتە بەرهەم هەڵبەتە ڕوانینی ڕەنگین لەسۆنگەی نەهێشتنی گۆشەگیری و ڕۆشنبیری و کرانەوەی کلتوری کۆمەڵگەیە بەڕوی ئەم جیهانە و شارستانییە دەوڵەمەندەکانی دنیا لەلایەکی ترەوە فراوانکردنی دیاردەی گفتوگۆی مەعریفی لەسەر ئەو پرسانەی کە پەیوەندییەکی هەنوکەیی بە ژیانی تاکوو  ژیانی کۆمەڵایەتیەوە هەیە…

گەڕانەوە بۆ سەرەوە