پرۆتاگۆراس و ئایۆن

ناوی کتێب: پرۆتاگۆراس و ئایۆن

ناوی نوسەر: ئەفلاتون

ناوی وەرگێڕ: ئاوات ئەحمەد

ژمارەی لاپەرە: ١٢٨

بابەت: تێکستی فەلسفی

پرۆمیسیۆس لە میتۆلۆجیای گریکییدا یەکيکە لە زەبەلاحەکان وەکو هاوڕێ و پەروەردەکەری مرۆڤایەتی ناسراوە کوڕی ئایاپیتۆسی زەبەلاحەو دایکیشی کلیمنی حۆری دەریایە ،هەندێک دەڵێن نەخێر سیمینسەو ئەویش وەکو هاوسەرەکەی لە زەبەلاحەکان بووە. پرۆمیسۆس ئیمپیتیۆسی برای ئەرکی خولقاندنی مرۆڤییان خرابووە سەرشان و ئەو گیانەوەرو ئامێرانەیان بۆ ئامادەبکەن کە پێویستییان پێیانە ، هەرواها بەشی گوزەرانکردنیش بەهرەو زیرەکییان پێ ببەخشن . دوای تەواوکردنی ئەرکەکانیان ئینجا پرۆمیسیۆس دەچێت بۆ جیهانی ژێرەوە لەوێ   مەشخەڵێک بە گڕی خۆر دادەگیرسێنیت و دەهێنێتەوە بۆ مرۆڤ فێری ئاگریشیان دەکات . بەمەش زیۆسی گەورەی خوداکان لێی توڕە دەبێت وبە کۆت وپێوەندکراوی دەینێریت  بۆ بەردی کۆکیسیۆس و داڵێکشی بۆ نارد بۆ ئەوەی وردە وردە بیخوات هەتا هیراکلیس فریای دەکەوێت و رزگاری دەکات. بەردی کۆکیسیۆس و داڵێکشی بۆ نارد بۆ ئەوەی وردە وردە بیخوات هەتا هیراکلیس فریای دەکەوێت و رزگاری دەکات

گەڕانەوە بۆ سەرەوە