ناوی پەرتووک: ئەفسانەی ئەرمەنی
ناوی نووسەر: جارلز دونینگ
ناوی وەرگێر: عەزیز گەردی
بابەت: ئەفسانە
ژمارەی لاپەڕە:٣٨٠
سێ دز
کۆسە و شەلە و یەکچاو
هەبوو نەبوو، لە سەردەمیکا، بازەرگانی لە یەریڤان هەبوو، کوڕێکی هەبوو. کابرا لە سەرەمەردا، بانگی کوڕەکەی کرد و گوتی: کوڕم! لە هەرکوێ دەتەوێ، بازرگانی بکە بەڵما بۆ بازرگانی مەچۆرە حەلەب.
باوکە مرد و ناشتیان. کوڕەکەی لە بازرگانی بەردەوام بوو. کەکوپەل و کاڵاکانی لە ئێستێرەکانی باردەکرد و دەچووە ئەم لاو ئەوا. زۆر ساری دیبوو رۆژێ هاتە لای دایکی و گوتی: دایە، دەمەوێ بە بازرگانی بچمە حەلەب.
دایکی گوتی:
کوڕم باوکت گوتی هەرگیز نەچیتە حەلەب!
کوڕەکەی وەلامی دایەوە کە هیج هۆی ماقول نابینێ نەچێتە ئەوێ. دەستی پێکرد، لەم و لەوی پرسی لە عەلەب ج شتێک باش دەکرن.
هەموو پییان گوت دار شمشاد لەوێ زۆر گرانە. گەنجەکە چل بارە دار شمشادی لە جل کەر بارکرد و دوعای کرد و بەرەو حەلەب کەوتە رێ…

